كونسوڵ و نوێنەرانی 12 وڵات داوایەك ئاراستەی پەرلەمان و حكومەتی هەرێم دەكەن

كونسوڵ و نوێنەرانی 12 وڵات داوادەكەن هەموو هەنگاوێکی پێویست بگیرێتەبەر لەپێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەبێ دواخستن.

کونسوڵخانە گشتییەکان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی بەریتانیا، ئەمریکا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، کەنەدا، یەكێتیی ئەوروپا، فەرەنسا، چیک، یۆنان، ئیتاڵیا، بولگاریا، پۆڵەندا و رۆمانیا لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا، دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێم، پەرلەمان و خەڵکی هەرێمی كوردستان دەكەن لە بەرامبەر “پابەندبوونی بەردەوامیان بە بنەما و بەها دیموکراسییەکان و پێشوازیکردن لە رۆحی نوێبوونەوەی هاوکاری نێوان لایەنەکان”.

هەروەك داواش لە پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن هەموو هەنگاوێکی پێویست بگرێنەبەر لەپێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەبێ دواخستن.

نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوە هاوبەشەكەیاندا جەخت لەسەر گرنگیی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە دەکەنەوە و داوا لە هەموو لایەنە پەیوندیدارەکان و لایەنە سیاسییەکان و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەکەن بەشێوەیەکی هاوبەش کاربکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی ماون لە بەردەم پرۆسەی هەڵبژاردن.

بەمەبەستی زامنكردنی “ئەنجامدانی هەڵبژاردنێک کە پابەندبێت بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی هەموو هاوڵاتییان بپارێزێت، لەوانەش ژنان و پێکهاتەکان بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی دیموکراسیدا”، وەك ئەوەی نوێنەرایەتییەكان دووپاتیدەكەنەوە.

بابەتی پێشتر

كاروان گەزنەیی: سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەم كە خۆی سەرپەرشتی رەوتی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی "کۆڵ سەنتەر"ێک بۆ وەڵامدانەوەی پەیوەندی و سکاڵای هاوڵاتییان دادەمەزرێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی ڕفاندنی دوو هاوڵاتی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق پێنج تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دوو هاوڵاتییان ڕفاندبوو لەبەرامبەر ئازادكردنیان داوای…
Total
0
Share