بافڵ جەلال تاڵەبانی “کۆڵ سەنتەر”ێک بۆ وەڵامدانەوەی پەیوەندی و سکاڵای هاوڵاتییان دادەمەزرێنێت

سەرۆک بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند کە سەنتەرێکی رایەڵەی پەیوەندیکردن دادەمەزرێنێت، بەمەبەستی وەڵامدانەوەی سکاڵا و داواکاریی هاوڵاتییان لە هەموو ئاستێکدا.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی لە بیرۆکەی دامەزراندنی ئەو سەنتەرە کرد، رایگەیاند، “پێشتر من ئێواران بە تەلەفۆنی خۆم وەڵامی داواکاری و سکاڵای هاوڵاتییانم دەدایەوە، بەڵام دواتر ژمارەی تەلەفۆنی من بڵاوکرایەوە بۆیە بڕیارماندا سەنتەرێکی لەمجۆرە دابمەزرێنین”.

وتی، “هەرکەسێک بیەوێت داوایەک یان سکاڵایەک بکات وەڵام دەدرێتەوە پێویست ناکات یەکێتی بێت، هەرکەسێک بێت با تەلەفۆن بۆ ئەم هێڵە گەرمە بکات وەڵامی دەدەینەوە، خۆم لە هەفتەیەکدا رۆژێک لەم سەنتەرە دەوام دەکەن بۆ ئاگاداربوون لە کارەکان”.

سەبارەت بە کارفەکانی سەنتەرەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد هەموو پەیوەندییەک وەردەگرین، “بۆنمومە کەسێک بڵێت، لەم فەرمانگەیە کارەکان ناڕوات، یان کەسێک یان بەرپرسێکی یەکێتی غەدرم لێدەکات وەڵامی داواکەی دەدەینەوە”.

جەختیکردەوە کە سەنتەرەکە دوورە لە کاری حزبی.

سەبارەت بەوەی ئایا هەڵبژاردن دەکرێت بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، “بەڵێ هەڵبژاردن دەکرێت بەڵام وردەکارییەکەی ئێستا کاتی ماوە”.

کێشەی مووچە و کێشەکانی دیکەی سلێمانی کە پێشتر هەبوون یەکێک بوو لەو پرسانەی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی باسی لێوەکرد دڵنیاییدا کە ئەو کێشانە چارەسەر دەبن وتی، “ئێستا کە بڕیاردراوە مووچە و خزمەتگوزارییەکان لە پێشینەبن بڕیارێکی گرنگ و بوێرانەیە سوپاسی هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکەم رۆڵیان هەبووە لەو بڕیارەدا، بۆیە پێموایە کێشەی مووچە و خەرجنەکردنی پارەی کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک چارەسەر دەبێت”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی گەشبینیی لە دۆخی ئێستا و بڕیارەکانی حکومەت دەربڕی رایگەیاند، “ئەو بڕیارانەی دراون بۆ ئەولەویەتی مووچە و سەیرکردنی هەموو هەرێمی کوردستان وەکو یەک بڕیاری باش و دڵخۆشکەرن”.

بابەتی پێشتر

كونسوڵ و نوێنەرانی 12 وڵات داوایەك ئاراستەی پەرلەمان و حكومەتی هەرێم دەكەن

بابەتی دواتر

سلێمانی.. ئەو کەسەی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ئازاری مەیمونێکی دەدا سزادرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share