لەبارەی مووچەی مانگی تەمموز دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ گرفتێك لە ناردنی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستاندا نییە و دوای تەواوبوونی وردبینی و رێکارە کارگێڕیی و یاساییەکان مووچەی مانگی تەمموز دەنێردرێت.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هیچ گرفتێك لە ناردنی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێمدا نییە و دوای تەواوبوونی وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و ئەو رێکارانەی پێویستن پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە دەنێردرێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی، ” ئەوەی باسدەكرێت كە گوایە گرفت لە لیستی وەزارەتی پەروەردە و خانەنشینان هەیە هیچ بنەمایەكی نییە و تەنها چەند تێبینییەك هەبووە و پێشتر گرفت لە مووچەی وەزارەتی كارەبا هەبووە و كێشەكەیان چارەسەركراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە عێراق کۆبووەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی عێراقەوە کۆبووەوە. ئەمڕۆ هەینی، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتنێکی تایبەتی سەبارەت بە…
Total
0
Share