پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی ڕفاندنی دوو هاوڵاتی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق پێنج تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دوو هاوڵاتییان ڕفاندبوو لەبەرامبەر ئازادكردنیان داوای چوار ملیار تمەنیان كردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی زانیاری بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی گەیشتبوو كە دوو هاوڵاتیی ئێرانی لەلایەن پێنج تۆمەتبارەوە ڕفێنراون و لەبەرامبەر ئازادكردنیان داوای چوار ملیار تمەنیان لێكراوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەستبەجێ بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بەشی پۆلیسی سەیدسادقی ڕاسپارد زانیاریی تەواوی پێدان لەسەر شوێنی تۆمەتباران كە ئەو دوو هاوڵاتییەیان ڕفاندووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان شوێنی تۆمەتباران لەقەزای سەیدسادق دۆزرایەوە ئەو دوو كەسەش ئازادكران و و بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 421 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵ هەر پێنج تۆمەتبارەكە بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ڕادەگەیەندرێـت

بابەتی دواتر

ڕۆژی یەكشەممە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share