باڵەكایەتی.. چوار کیلۆ مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی كانونی یەكەم، لە پردی حافیز لە ناوچەی باڵەکایەتی دەستگیرا بەسەر چوار کیلۆ ماددەی هۆشبەر-دا و سێ تۆمەتبار دەستگیركران.

مادە هۆشبەرەكە لە جۆری “شیشە” بووە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان-ەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەوانەی مادە هۆشبەرەكەیان پێبووە سێ کەس بوون كە خەڵکی پشدەرن و مادەكەیان لە قەڵادزێ-وە هێنابوو، بە نیازبوون بە ئۆتۆمبیلێک لە جۆری “پیکئاب” بیگوازنەوە بۆ قەزای سۆران.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوی لایەنە پەیوەندیدارەكان، تۆمەتبارەكان بۆ دوورخستنەوەی گومان، “گوێدرێژ”ێکیان لە پشتی ئۆتۆمبیلکە بارکردبوو، بەڵام لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان-ەوە ئاشكرا و دەستگیركراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور: ئەگەر مەرجەکانمان جێبەجێبکرێن ئامادەین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر مەرج و داواکارییەکانیان جێبەجێبکرێن، ئامادەن بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە…
Total
0
Share