لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی جۆرێک شیرینییەوە هۆشداری دەداتە دایکان و باوکان لەبارەی جۆرێک شیرینییەوە کە لە شێوەی جگەرە دروستکراوە و دەفرۆشرێت بە منداڵان.
لە راگەیەندراوی قائیمقامیەتی سلێمانیدا ئاماژە بەوەکراوە، لەسەر زانیاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش دەستیان گرتووە بەسەر 10 کارتۆن شیرینیدا کە لە شێوەی جگەرەدا دروستکراوە.
لیژنەکانی قائیمقامیەت دەڵێت، ئەوەی دەستیبەسەرداگیراوە، بڕی 300 پارچەیە، “بەهۆی ئەوەی لە شێوەی جگەرەدا دروستکراوە جۆرێکە لە هاندانی منداڵان و بەلاڕێدا بردنیان و حەزیان بۆ جگەرەکێشان رادەکێشرێت”.
رێكان جه‌مال سه‌رۆكی لیژنە هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆشداری به دوكان و ماركێت و هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌دات ئه‌م جۆره شیرینییه ده‌فرۆشن.
رایگەیاندووە، بە فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌هه‌ر شوێنێك ئه‌و شیرینیانه‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ی جگه‌ره دروستكرابێت، بفرۆشرێت راسته‌خۆ شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان داوا له دایكان و باوكان ده‌كات، رێگه نه‌ده‌ن منداڵه‌كانیان ئه‌و جۆره شیرینییه بكڕن و له‌هه‌ر شوێنێكیش به‌رچاویان كه‌وت لیژنه هاوبه‌شه‌كان لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.