شیلادزێ.. تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە کە بۆردومانی تورکیا پێكاوێتی

شەوی ڕابردوو تەرمی هاوڵاتییەکی ناحیەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی دۆزرایەوە، ‏کە بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە شەهیدبووە.‏

ئەو هاوڵاتییە ناوی حسێن حەیدەر بووە و لە بەیانیی دوێنێ سێشەممەوە دیارنەبووە، دوای ‏ئەوەی کەسوکارەکەی بەدوایدا گەڕاون، لە دەوروبەری کاتژمێر 12:00ی شەوی ‏ڕابردوودا تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.‏

تەرمی ئەو هاوڵاتییە لە ناوچەى نێروە و ڕێکان دۆزراوەتەوە و بەهۆی بۆردوومانەکانی ‏دوێنێی تورکیاوە لەو ناوچەیە شەهیدبووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەمپینێك پێكهێنراوە.. بۆ پشتیوانی زیندانیانی بادینان لە بەردەم دادگاكانی هەرێم خۆپیشاندان دەكرێت

بۆ پشتیوانی لە چالاكوان و ڕۆژنامەنوسانی زیندانیكراوی بادینان كەمپینێك پێكهێنراوە و لە بانگەوازێكدا دەڵێت، مامەڵە لەگەڵ زیندانیان لە…
Total
0
Share