سودانی: 5 هەزار خوێندكار دەنێرینە دەرەوەی وڵات

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پلانیان هەیە پێنج هەزار خوێندكار بنێرنە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا.

ئەمڕۆ دووشەممە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، سەرۆك وەزیران ستراتیژی نیشتمانیی بۆ پەروەردە و فێركردن راگەیاندووە و ناردنە دەرەوەی خوێندكاران بۆ تەواوكردنی خوێندنی باڵا لەخۆدەگرێت.

بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی پلانی هەیە پێنج هەزار خوێندكار بنێردرێنە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا و دەڵێت، “خوێندنی باڵا لە دەرەوەی وڵات، هەموو پسپۆڕی و بوارە جۆراوجۆرەكان دەگرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات: بەکارهێنانی دژە زیندەکان "ئەنتی بایۆتیک" گرنگە.. بەمەرجێک

بابەتی دواتر

بەهۆی هەڵبژاردنەکانەوە لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاست دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share