سەمیر هەورامی: پڕۆژەی رێكخستنەوەی دارایی گشتی هیچ لایەنێك دژی نەبووە

سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران رایدەگەیەنێت، “پڕۆژەی رێكخستنەوەی دارایی گشتی لە هەرێمی كوردستان، كە ئەمڕۆ پەسەندكرا لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، پڕۆژەی هەموو لایەنەكانی حكومەت بووە و بە كۆی دەنگی سەرۆك و جێگری سەرۆك وەزیران و هەموو ئەندامانی ئەنجومەن پەسەندكراوە”.

سەبارەت بەوەی گوایە هەندێك لایەن لە دژی بوون، سەمیر هەورامی ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە و وتی، “گفتۆگۆی ورد لەبارەی چۆنییەتی دارشتنی پڕۆژەكەوە كرا، ئەگەرنا هەموو لایەنەكانی پێكهێنەری حكومەت، لەگەڵ ناوەڕۆك و ئامانجی ئەو پڕۆژەیە بوون و بەهیچ شێوەیەك رەتنەكراوەتەوە”.

وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیران جەختیشیكردەوە، “هیچ كەسێك دژی نەبووە و هەمووان لەگەڵ ئەو مەبدەئە بوون كە پێویستە بۆ رێكخستنەوەی دارایی هەرێم، داهات و خەرجییەكان ناوەندی بن و مووچە سیادی بێت”.

بابەتی پێشتر

نەخۆشییەکی مەترسیدار بەهۆی خواردنەوەی چای گەرمەوە بەرۆکمان دەگرێت

بابەتی دواتر

ئەم شەقامە دادەخرێت و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share