ئەم شەقامە دادەخرێت و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتيیان دەكاتەوە بەهۆی كاركردن لە یەكتربڕی (ئارام)، سایدی ڕۆیشتن لە شەقامی مەلیك مەحمود 60 مەترییەوە بەرەو شەقامی ئیبراهیم پاشا (عەلوەی كۆن) دادەخرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە سبەینێ دووشەممە 15ی ئایاری 2023ەوە بەهۆی كاركردن لە یەكتربڕی (ئارام)، سایدی رۆیشتن لە شەقامی مەلیك مەحمود 60 مەترییەوە بەرەو شەقامی ئیبراهیم پاشا (عەلوەی كۆن) دادەخرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سایدی چوون لە شەقامی ئیبراهیم پاشاوە بەرەو شەقامی مەلیك مەحمود 60 مەتری بە رووی شۆفێراندا كراوە دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدارەی پارێزگای هەولێر بۆ هاوڵاتییان: لە کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ بۆ 6:00ی ئێوارە بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانتان مەیەنە دەرەوە

پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “بەپێی پێشبینی کەشناسی و شارەزایان، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتژمێر 1:00ـی دوای…
Total
0
Share