وەزارەتی کارەبا هەر کارمەندێکی ڤاکسینی وەرنەگرتبێت ڕێگای نادات بچێتەوە سەرکارەکەی

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هەر کارمەندێکی وەزارەتەکە، ڤاکسینی وەرنەگرتبێت لە سبەینێوە ڕێگای پێنادرێت بچێتەوە سەر کارەکەی.

لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە تێیدا هاتووە، “بەمەبەستی پاراستنی ژیان و تەندروستیی هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا و پشت بەستن بە بڕیار و ڕاسپاردەكانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، هەر فەرمانبەرێک، ڤاكسینی وەرنەگرتبێت ڕێگەی پێ نادرێت دەوام بكات و ئەو هاوڵاتیانەشی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە، ناتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی كارەبا بكەن”.

ئەم بڕیارە لە ڕۆژی یەكشەممەوە 23ی 1، بەبێ جیاوازی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوانی وەزارەتی كارەباوە جێبەجێ دەكرێت.

وەزارەتی کارەبا ڕاشیگەیاندووە، “جێبەجێكردنی ئەم ڕێنماییە، لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا و شەپۆلی نوێی كۆرۆنایە، كە پێویستە سەرجەم فەرمانبەران بۆ پاراستنی خۆیان و هاوكارانیان و هاووڵاتیان پابەندیی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی دووەمین كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی داهێنان و كارسازی بەڕێوەدەچێت

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی دووەمین كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی داهێنان و كارسازی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت. رۆژی یەكشەممە بە ئامادەبوونی قوباد…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: بەشێک لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی رێگای سلێمانی – تاسڵوجە کەوتنە کار

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەشێک لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی رێگای سلێمانی – تاسڵوجە کەوتنە کارکردن و سەرپێچی شۆفێران…
Total
0
Share