(ڤیدیۆ) مان یونایتد بردییەوە و چێڵسی و تۆتنهام سەرکەوتوو نەبوون

یانەی مانچستەر یونایتد یونایتد لە یاریگای خۆیدا بردنەوەیەکی گرنگی بەرامبەر وڵڤەرهامپتن تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (36)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای “ئۆڵدترافۆرد” میوانداریی وڵڤەرهامپتنی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ئێریک تین هاگ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی یونایتد لە خولەکەکانی 32، 94 لەلایەن ئانتۆنی مارسیال و ئەلیخاندرۆ گارناچیۆوە تۆمارکران.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی چێڵسی (2-2) بەرامبەر نۆتینگام فۆرێست یەکسانبوونی تۆمارکرد، هەروەها تۆتنهام (2-1) بە ئەستۆن ڤێلا دۆڕا و چانسی گەیشتنی بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو لاوازبوو.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، مانچستەر یونایتد ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (66) و لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگدا جێگیر بوو.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بایرن بە شەش گۆڵ لە شالکەی بردەوە

بابەتی دواتر

یوتوبەرێك بۆ كۆكردنەوەی لایك و كۆمێنت فڕۆكەیەكی خستەخوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share