زەبەلاحەکانی بەریتانیا بڕیاریان لە یارییە مێژووییەکە دا

هەردوو بۆکسێنەری ناوداری بەریتانیا، تایسن فیوری و ئانتۆنی جۆشوا ڕەزامدنییان نیشاندا پێگەی پاڵەوانی یەکەمی بەریتانیا بە یارییەکی مێژوویی یەکلایی بکەنەوە.

فیوری داوای کردبوو یارییەکە لە بەروارەکانی 26/11، یان 3/12 لە یاریگای وێمبڵی، یان کاردیف ئەنجامبدرێت، هەروەها مەرجێکی دیکەی ئەوەبوو لە ڕووی داراییەوە پێوەری (60 بە 40) پەیڕەو بکرێت.

لە نوێترین هەڵوێستیاندا، تیمی ئانتۆنی جۆشوا ڕەزامەندییان بەرامبەر مەرجەکان دەربڕی و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر جەختیان لەوە کردووەتەوە، بەم نزیکانە گرێبەستەکە واژۆ دەکەن.

فرانک وارن سەرۆکی ستافی ڕاگەیاندنی فیوری نووسیویەتی “بەم نزیکانە گرێبەستەکە بەدەستتان دەگات”.

تایسن فیوری پاڵەوانی کێشی سەرو قورسی جیهان بوو، لە چەند مانگی ڕابردوودا وازهێنانی ڕاگەیاند، ئانتۆنی جۆشوا بە هەمانشێوە پاڵەوانی بەریتانیا و جیهان بوو، بەڵام لە دوواین یارییدا بەرامبەر ئۆلیکساندەر یوسیکی ئۆکرانی دۆڕا و سەرجەم پشتێنەکانی لەدەستدا.

بابەتی پێشتر

سێ هۆکار لە پشت ئاستە بەرزەکەی تێر شتیگنەوەن

بابەتی دواتر

غاندی: منداڵان باشترین مامۆستان لە ژیاندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆگبا فریای مۆندیال ناکەوێت

بەهۆی پێکانەوە، ئەگەرێکی بەهێز هەیە پۆل پۆگبای فەرەنسی بەشداری لە مۆندیالی 2022ی قەتەر نەکات. ڕۆژنامەی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”ی…
Total
0
Share