مان یونایتد دوو گرێبەستی یەکلایی کردەوە

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی سەرکەوتوو بووە لە قایلکردنی دوو یاریزان، بەم نزیکانەش گرێبەستەکانیان ئاشکرا دەکرێت.

دەیڤید ئۆرنیستینی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو ڕایگەیاندووە، کە بەڕێوەبەرانی یونایتد لەگەڵ کریستیان ئێریکسنی دانیمارکی بە ڕێککەوتنی کۆتایی گەیشتوون، یاریزانەکە بەم نزیکانە بێ بەرامبەر گرێبەستەکەی تاوەکو 2025 واژۆ دەکرێت.

لە لایەکی دیکەوە فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئاشکرای کردووە، ئیدارەی “ڕێد دێڤڵز” لەگەڵ تیرێل مالاسیای بەهرەمەندی هۆڵەندیی یانەی فاینۆرد بە هەمان شێوە ڕێککەوتنیان کردووە.

مالاسیا لە پێگەی بەرگری باڵی چەپ یاری دەکات و گواستنەوەی 15 ملیۆن یورۆی تێدەچێت، گرێبەستەکەشی تاوەکو 2026 واژۆ دەکرێت.

ئەم زانیارییانە هاوکاتن لەگەڵ زانیارییەکان لەبارەی بێزاری کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و نەگەڕانەوەی بۆ یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکان.

بابەتی پێشتر

حكومەتی عێراق هاوڵاتییانی هەرێم قەرەبوودەكاتەوە و سبەینێ پارەكە دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

مان سیتی گرێبەستی فیلیپسی ئاشکرا کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share