ئەو کەسەی بە فێڵ زیاتر لە 58 دەفتەر دۆلاری لە کەسێک وەرگرتبوو دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە بە فێڵ 58 دەفتەر دۆلار و شەش هەزار و 500 دۆلاری لە چەند کەسێک وەرگرتبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە مامەڵەی لەگەڵ كەسێك كردووە بەوەی چوار كیلۆ زێڕی بۆ بهێنێت بەرامبەر بە 32 دەفتەر و شەش هەزار و 500 دۆلار بەڵام دوای حەوڵەكردنی پارەكە بۆی كەسەكە هەڵاتووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواچوونەكان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیوانەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا دەركەتووە كە تۆمەتبار بڕی 58 دەفتەر و 6500 دۆلاری بەفێڵ لە هاوڵاتییان وەرگرتووە بە جۆرێك لە دۆسیەیەكدا بڕی 32 دەفتەر و شەش هەزار و 500 دۆلار و لە دۆسیەیەكی تردا بڕی 20 دەفتەر دۆلار و لە دۆسیەیەكی تریشدا بڕی شەش دەفتەر دۆلار كە لە رێگەی حەواڵەكردنەوە پارەكەی لێ‌ سەندوون و لە سێ‌ دۆسیەی فێڵكردن داواكراوە”.

ئاشکراشیکرد، “لە ئێستادا تۆمەتبار(ب،ع،ع لەدایكبووی 1996) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

 

بابەتی پێشتر

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی رادەگەیەندرێت

بابەتی دواتر

ئێران هەناردەی غاز بۆ عێراق پێنج ساڵی دیكە درێژدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share