ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی رادەگەیەندرێت

بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی بڵاودەکرێتەوە.

نوردەین عوسمان بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەگەر هیچ کێشەیەکی هونەری و تەکنیکیمان بۆ نەیەتە پێشەوە، ئەمڕۆ شەممە ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی قۆناغی 9 ی بنەڕەتی رادەگەیەنین”.

وتیشی، “ئەگەری هەیە کاتی بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکان بکەوێتە ئێوارە، لە رێگەی ماڵپەڕی ئەزموونەکانەوە دەبێت”.

بۆ ئەمساڵی خوێندن 123 هەزار و 993  خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەی نیشتمانیان کردووە و ئەمڕۆ ئەنجامەکانیان وەردەگرنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و چەند داواکارییەکی لە هاوڵاتییان کرد

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، “لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەیران و گەشتوگوزار داواکارین هاوڵاتییان هاوکاربن لەپاکڕاگرتنی ژینگەی شارەکەمان.” لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share