لیستێک لە ئابڕووچوونەکانی دۆناڵد ترەمپ.. 26 ژن تۆمەتباری دەکەن بە دەستدرێژی

لانیکەم 26 ژن لە حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە دەستدرێژی و هەراسانکردن، تۆمەتبار دەکەن.

لە کاتێکدا ترەمپ ئێستا لە کێشمەکێشێکی یاسایی گەورەدایە لەم بارەیەوە، لێرەدا لیستی ئەم 26 ژنە دەخەینەڕوو کە ترەمپیان تۆمەتبار کردووە.

1- جێسیکا لیدز

لە ساڵی 2016دا ئاشکرای کردووە کە ترەمپ لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردوودا لە گەشتێکدا لە تەنیشتی دانیشتبوو، ئازاری جەستەی داوە.

2- ئیڤانا ترامپ

هاوسەری یەکەمی تۆمەتباری کرد، لە کاتی دۆسیەی جیابوونەوە لە ساڵی 1990، بە دەستدرێژیکردنە سەری لە کاتی توڕەییدا.

3- کریستن ئەندەرسۆن

کچە مۆدێلی پێشوو دەڵێت، ترەمپ لە یانەیەکی شەوانەدا هێرشی کردووەتە سەری.

4- جیل هارت

ژنێکی بازرگانە کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا لەگەڵ ترەمپ کاریان کردووە، رایگەیاندووە، لە هاوینەهەواری مار ئالاگۆی هەوڵیداوە بە زۆر هێرش بکاتە سەری.

5- لیزا بۆین

لە ئاهەنگێکی ئێوارەخواندا لە ساڵی 1996، ترەمپ بە شێوەیەکی زارەکی هێرشی کردە سەر کچەمۆدێلی پێشوو و قسەی ناشایستەی کرد.

6، 7 – ماریا پێلادۆ و ڤیکتۆریا هیوز

دوو پێشبڕکێکارەکەی پێشبڕکێی شاجوانی هەرزەکارانی ئەمریکا لە ساڵی 1997دا ئیدعایان کردووە کە ترەمپ لەکاتی گۆڕینی جلگۆڕینیان چووە ژووری جلگۆڕینەکەیانەوە.

  1. 8. ئەی جەین کارۆل

رۆژنامەنووس کارۆل رایگەیاندووە کە ترەمپ لە ژوورێکی گۆڕینی جلوبەرگ لە دوکانێکی جلوبەرگ دەستدرێژی کردووەتە سەری.

9- تەمپڵ تاگگارت

شاجوانی پێشووی ویلایەتی یوتا وتی، ترەمپ راستەوخۆ ماچی کردووە کاتێک لە ساڵی 1997 لە پێشبڕکێکەدا چاوی پێی کەوتووە.

10- کەتی هێلەر

لەگەڵ هاوسەرەکەی و منداڵەکانی لە هاوینەهەواری مار ئالاگۆ لە نانخواردنی نیوەڕۆدا بوون، کاتێک ترەمپ خۆی ناساند و بە زۆر ماچی کرد.

11- ئیمی دۆریس

ترەمپ بە زۆر ماچی کرد و لەناو ژووری تایبەتی خۆیدا لە پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی ئەمریکای کراوەی ساڵی 1997دا گرتبووی.

12- کارینا ڤێرجینیا

راهێنەری یۆگا وتی، ترەمپ بە زۆر دەستی گرتووە لەکاتێکدا چاوەڕێی تەکسی دەکرد لە دەرەوەی یاریگای کراوەی ئەمریکا.

13- کارین جۆنسۆن

ترەمپ لە ساڵی 2000 لە ئاهەنگێکی شەوی سەری ساڵدا بەبێ مۆڵەت دەستی گرتووە و ماچی کردووە.

14 و 15 – تاشا دیکسۆن و بریجیت سولیڤان

ئەو دوو پێشبڕکێکارە لە پێشبڕکێی شاجوانی ئەمریکا لە ساڵی 2001 گومانیان لەوە کردووە کە ترەمپ لەکاتی گۆڕینی جلگۆڕینەکەیاندا چووەتە ژووری گۆڕینی جلوبەرگەکەیان و بۆ ماوەیەک سەیریان بکات.

16- مێلیندا مەکگیلفری

ئاماژەی بەوەکردووە، ترەمپ لەکاتی کۆنسێرتێکدا ئازاری جەستەی داوە.

17- ناتاشا ستۆنۆف

رۆژنامەنووسە و ترەمپی تۆمەتبار کرد بەوەی دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەری کاتێک لە ساڵی 2005دا چووە بۆ راپۆرتکردن لەسەر ترەمپ و مێلانیا هاوسەرە نوێیەکەی لە ویلایەتی فلۆریدا.

18- جێنیفر مێرفی

پێشبڕکێکاری شاجوانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی بازرگانیدا بوو لەگەڵ ترەمپ کاتێک بە زۆر ماچی کرد. بە پێچەوانەی باقی ژنانی ناو لیستەکە، مێرفی هێشتا پشتگیری لە ترەمپ دەکرد لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانیدا.

19- جولیەت هادی

بێژەری فۆکس نیوز تۆمەتباری کرد بەوەی کە لە ساڵی 2005 لە کۆبوونەوەیەکدا لە تاوەری ترەمپ بە زۆر ماچی کردووە.

20- رەچەڵ کرۆکس

تۆمەتباری کردووە بەوەی لە ساڵی 2005 لە کۆبوونەوەیەکدا لە تاوەری ترەمپ بە زۆر ماچی کردووە.

21- سامانتا هۆڵڤی

تۆمەتەکەی دەڵێت، لەپێشبڕکێی شاجوانی ئەمریکا لە ساڵی 2006 کە ترەمپ خاوەندارێتی دەکات، خۆی پشکنینی هەموو پێشبڕکێکارێکی کردووە.

22- نانی لاکسۆنیان

شاجوانی فینلاند تۆمەتباری کرد بەوەی دەستی گرتووە لەکاتێکدا میوانی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی بوون پێکەوەبوون لە ساڵی 2006دا.

23 – جێسیکا درەیک

ئەو خانمە ئەکتەرە پۆرنە دەڵێت، ترەمپ ماچی کردووە و لە ژێر فشاردا گرتووییەتی، هەروەها پارەی پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی بچێتە ماڵەکەی لای دەریاچەکە.

24- سامر زێرڤۆس

پێشبڕکێکارێکی بەرنامەی تەلەفزیۆنییە رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەیەکی ساڵی 2007دا ترەمپ هێرشی کردووەتە سەری.

25- کاساندرا سیرلز

سیرلز ترەمپی تۆمەتبار کرد بەوەی “بە زۆرەملێ” بە وردی لە هەموو پێشبڕکێکارەکان کەوتووە و “وەک مەڕ” مامەڵەی لەگەڵدا کردووە لە کاتی پێشبڕکێی شاجوانی ئەمریکا لە ساڵی 2013.

26- ئەلفا جۆنسۆن

کارمەندێکی تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنی ترەمپ رایگەیاندووە، ترەمپ لە ساڵی 2016 لە ویلایەتی فلۆریدا بە زۆر ماچی کردووە .

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندی: ئەوانەی هەوڵی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلاریان داوە دۆسییەکانیان رەوانەی دادگا دەکرێت

بابەتی دواتر

لە هەولێر غاز تەقییەوە و کەسێک برینداربوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سپۆتیفای رکابەری یوتیوب دەکات

کۆمپانیای سپۆتیفای سویدی بۆ پەخشکردنی میوزیک خزمەتگوزارییەکی تایبەت بە پەخشکردنی ڤیدیۆ بە شێوەیەکی تاقیکاریی سنووردار بۆ چەند بەشداربوویەکی…
Total
0
Share