کۆمپانیای سۆنی: فرۆشی PS5 گەیشتووەتە 50 ملیۆن دانە

کۆمپانیای ژاپۆنی سۆنی رایگەیاند، بەهۆی بڵاوکردنەوەی زنجیرەیەک یاری زۆر بەناوبانگەوە، فرۆشی PS5 گەیشتووەتە 50 ملیۆن دانە”.

سۆنی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “بەهۆی پشتگیری هەوادارانی پلەیستەیشن لە سەرانسەری جیهان و بڵاوکردنەوەی زنجیرەیەک یاری زۆر بەناوبانگ، فرۆشتنی پلەیستەیشن پێنج ئاستێکی پێوانەی تۆمارکردووە و 50 ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە”.

ئەو کۆمپانیا ژاپۆنییە جەختلەوەش دەکاتەوە بەهۆی پشتگیرییان لە یارییە سەرکەوتووەکانی وەک “Marvel’s Spider-Man 2” کە لە ماوەی 24 کاتژمێردا دوای بڵاوبوونەوەی زیاتر لە 2.5 ملیۆن دانەی لێ فرۆشرا لەگەڵ “Balders’ Gate 3” و “Now Wake 2″، فرۆشی ئەو مۆدێلەی پلەیستەیشن زیادیکردووە.

پێشتر PS2 وەک پڕفرۆشترین کۆنسۆڵی سۆنی دەستنیشانکرا بەوپێیە زیاتر لە 155 ملیۆن دانەی لێ فرۆشرا، هاوکات PS4 پلەی دووەمی گرتووە و 117 ملیۆن دانەی تێپەڕاندووە.

PS5 لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2020 خرایە بازاڕەوە کە جیهان بەدەست پەتای کۆرۆناوە دەیناڵاند، هاوکات لە سەرەتادا فرۆشتنی ئەو مۆدێلەی پلەیستەیشن بەهۆی کەمیی چیپ و چەندین کێشەی دیکەوە لە جیهاندا زیانی پێگەیشت.

لە دوای بڵاوکردنەوەی یەکەم پلەیستەیشن لە ساڵی 1994 کۆمپانیای سۆنی گەشەی کردووە و بەپێی راپۆرتێکی کۆمپانیای ڕاوێژکاری پیشەسازی نیوزۆوە داهاتی ئەمساڵی بە زیاتر لە 53 ملیار دۆلاری ئەمریکی مەزەندە دەکرێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ئەوقاف بڕیارێكی نوێی دەركرد

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە كارەبای سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share