وێنە.. لەژێر کڵێسای نۆتردامدا شتێکی سەیروسەمەرە دۆزراوەتەوە

چەند ڕۆژێک لەمەوپێش سێیەمین ساڵیادی سووتانی کڵێسای نۆتردام بوو، لە میانی پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی کڵێسا دێرینەکەدا تابووتێکی سەیروسەمەرە دۆزرایەوە.

ئاگرکەوتنەوەکەی کڵێسای نۆتردام بەشێکی گەورەی ئەو میراتە دێرینەی لەناوبرد کە تەمەنی زیاتر لە 850 ساڵ بوو.

لە کاتی نۆژەنکردنەوەی ئەو کڵێسایەدا تابووتێکی دروستکراو لە قوڕقوشم دۆزراوەتەوە.

بەپێی پێگەی “RTL”ی ئەڵمانی، تابووتەکە بە قوڵایی 20 مەتر لەژێر زەویدا نێژرابوو.

کریستۆڤ بیسینێ ئەندامی دەستەی بەڕیوەبردنی پەیمانگای “INRAP” لە فەرەنسا ڕایگەیاندووە، “گەر دەربکەوێت تابووتەکە هی سەدەکانی ناوەڕاستە، ئەوا ئێمە شوێنەواری سرووتێکی ناشتنی تایبەت و دەگمەنمان دۆزیوەتەوە”.

بەر لە کردنەوەی تابووتەکە، لە ڕێگەی ئامێری تایبەتییەوە ناوەوەی پشکنراوە و دەرکەوتووە، ئێسکوپرووسکی مرۆڤێکی تێدابووە، لەگەڵ کۆمەڵێک کاغەز و چەند شتێکی دیکەی نەناسراویش.

پێشتر لە 15ی نیسانی 2019دا ئاگرێکی گەورە لە کڵێسای نۆتردام بەربوو، بووە هۆی داڕووخانی میچەکەی و قوللە بەناوبانگەکەشی.

بەر لە ئاگرەکە، کڵێسای نۆتردام ساڵانە زیاتر لە 12 ملیۆن سەردانکەر لە سەرانسەری جیهانەوە ڕوویانتێدەکرد.

 

بابەتی پێشتر

یەكێتيی مامۆستایان هۆشداری بە حكومەت دەدات

بابەتی دواتر

کریملین: تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئۆکرانیادایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share