پەیکەرێکی بالەی بە نرخێکی هەرزان کڕیوە و شتێکی چاوەڕواننەکراوی بەسەرهاتووە

ژنێکی بازرگان پەیکەرێک بە نرخێکی هەرزان دەکڕێت و دواتر بۆیدەردەکەوێت بووەتە خاوەنی کارێکی هونەریی دەگمەن کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 2 هەزار ساڵ لەمەوپێش.

پەیکەرەکەی بە 35 دۆلار کڕیوە و دواتر زانیویەتی نرخەکەی ملیۆنان دۆلار تێدەپەڕێت، چونکە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی.

دەرکەوتووە پەیکەرەکە کێشی 23 کیلۆگرامە و لە ڕوخامی سپیی پوخت داتاشراوە و هیی سەردەمی “جولیۆ کلاودیانی دووەم” حاکمی ڕۆمانیایە.

هەروەها پەیکەرەکە ناوی لە لیستێکی مۆزەخانەی هونەری ئەڵمانیدایە و پێشتر لەوێ نمایشکراوە، بەڵام لە جەنگی جیهانیی دووەمدا سەربازێک بردوویەتیە ویلایەتە یەکگرتووەکان.

لە کۆتاییدا، بڕیاردراوە لە مۆزەخانەی سان ئەنتۆنیە بۆ ماوەی ساڵیک نمایشبکرێت، بەر لەوەی بنێردرێتەوە بۆ ئەڵمانیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژیانی نهێنیی قرشەکان.. توێژینەوەیەک تۆڕە کۆمەڵایەتییە سەرسووڕهێنەرەکانیان دەخاتەڕوو

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە دەقی توێژینەوەیەکەوە گواستوویەتییەوە، قرشەکان ژیانی کۆمەڵایەتیی زۆر لەوە ئاڵۆزتریان هەیە کە پێشتر زانراوە و…
زیاتر ببینە

فەیسبووك بەكارهێنانی ئامرازی ئایینی و سیاسی و سێكسی بۆ كاركردنەسەر بەكارهێنەران قەدەغەدەكات

كۆمپانیای فەیسبووك ڕایگەیاند، بەكارهێنانی ئامرازی ئایینی و سیاسی و سێكسی بۆ كاركردنەسەر بەكارهێنەران لە ڕیكلام و بانگەشەدا قەدەغەدەكات.…
Total
0
Share