عەممار حەكیم: هیوامان بەوە هەیە بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال بەردەوام بێت

ئەمڕۆ عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالی كرد و لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ” دەمانەوێت چەندین پرسی گرنگ لەگەڵ یەكێتی تاوتوێبكەین و خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین كە رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال ماوە و رۆڵەكانی و هاوڕێیانی لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر رێبازەكەی بەردەوامن.

وتیشی، “هەمووشمان هیوادارین بە سەرۆكایەتیی برای بەڕێزمان بافڵ جەلال تاڵەبانی بە هەمان ورە و لەخۆبوردەییەوە، لەسەر رێبازی كۆچكردوو سەرۆك مام جەلال بەردەوام بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا بۆردومانی كۆبانێ دەكات و هەسەدە هێزەكانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

هێزەكانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنێت، كەمێك پێش ئێستا سوپای توركیا دەستیكردووە بە بۆردومانكردنی دەوروبەری كۆبانێ. بەپێی راگەیەندراوێكی هێزەكانی سوریای…
Total
0
Share