بۆمبێكی چێندراو لە گەڕەكێكی كەركوك تەقییەوە و چوار منداڵ برینداربوون

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، ئەمشەو لە نزیك خوێندنگەیەكی گەڕەكی مووسەڵای شاری كەركوك بۆمبێكی چێندراو تەقییەوە و بەهۆیەوە چوار منداڵ برینداربوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو چوار منداڵە لە شووقەیەكی نیشتەجێبووندا بوون لەو گەڕەكە و بەهۆی تەقینەوەكەوە برینداربوون و دواتر گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی ئازادی لە كەركوك و هێزە ئەمنییەكانیش لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: بەشێوەیەکی کاتی کارەبا بۆ دوکانەکانی دارەسووتاوەکە گەڕێندرایەوە

کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بەشێوەیەکی کاتی کارەبا بۆ سەرجەم دوکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە گەڕێندرایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات…
Total
0
Share