مەزڵوم عەبدی: ساڵح موسلیم وڵاتپارێزێکی هێژا بوو

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، بەردەوامدەبن لەسەر ڕێبازەکەی.

مەزڵوم عەبدی لە پەیامەکەدا ڕایگەیاندووە، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدەمان بیست، باوکی شەهیدی وڵات و دۆستێکی نزیک و سەرکردەیەکی گەورە و سیاسەتمەدار و نیشتمانپەروەرێکی شایستەی کورد بوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا، ڕۆڵی گەورەی لە خەباتی ئازادیخوازی گەلی کورددا هەبووە و چەندینجار لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر و ئەشکەنجەدراوە، جگە لەوەش، ڕۆڵی پێشەنگی لە شۆڕشی ڕۆژئاڤا بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: چاوەڕێی نووسراوی خەرجکردنی مووچەین

بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی هەرێم چاوەڕوانی نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتە بۆ رادەستکردنی داهاتی نانەوتی. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی…
Total
0
Share