رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان-سلێمانی روویدا و بەهۆیەوە پێنج كەس بوونە قوربانی.
كەمێك پێش ئێستا لەسەر رێگای دەربەندیخان-سلێمانی لە نزیك گوندی چنارە رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی مازدا و تۆیۆتا هایلۆكسدا روویدا.
جاسم عەلی خان، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی رووداوەكەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و سێی دیكەش برینداربوون.
ئەوەشی وت، “پێكدادانەكە ئەوەندە سەختە و ئۆتۆمبێلەكان وا چوون بە ناو یەكدا، نازانین ئەو دوو قوربانییەی گیانیان لەدەستداوە سەرنشینی كام ئۆتۆمبێلەیان بوون”.