دراوی نێودەوڵەتی: عێراق لە ساڵێکدا بە بەهای 105 ملیار دۆلار کاڵای هاوردە کردووە

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، عێراق لە ساڵی 2022دا بە بەهای 105 ملیار دۆلار کاڵا و شمەکی هاوردە کردووە.

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە ریزبەندییەکیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە “عێراق لە ساڵی 2022دا کەلوپەل و خزمەتگوزاریی بە بڕی 105.4 ملیار دۆلار هاوردەکردووە”.

رایگەیاندووە، “ئەو بڕە هاوردەکراوە بەراورد بە ساڵانی 2020 و 2021 زیادی کردووە، کە 60 و 72.8 ملیار دۆلار بووە لەو ساڵانەدا”.

سندوقەکە پێشبینی کردووە “بەهای هاوردەکردن لە عێراق بۆ کاڵا و خزمەتگوزارییەکان بۆ ساڵی 2023 وەک خۆی بمێنێتەوە، لە کاتێکدا بۆ ساڵی 2024 بەرزدەبێتەوە و دەکرێت بگاتە 123.8 ملیار دۆلار”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “عێراق لە پلەی سێیەمی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی عەرەبی بە بەرزترین بەهای هاوردەکردنی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان، دوای ئیمارات و سعودیە دێت، کە هاوردەکردنی ئەو دوو وڵاتەی بۆ ساڵی 2022، 303.1 ملیار دۆلار و 252.7 ملیار دۆلار بووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات

بەمەبەستی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات. بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، بڕیارە ئەمڕۆ…
Total
0
Share