مامۆستایانی خۆبەخش لە كەركوك گردبوونەوە

جارێكی دیكە مامۆستایانی خۆبەخش لە بەردەم پەروەردەی كەركوك گردبوونەوە و داوای گرێبەست یان دامەزراندنی هەمیشەیی دەكەن.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەك لە مامۆستایانی خۆبەخش لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی كەركوك گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

پەیامنێرمان لە شارەكەوە پێیڕاگەیاند، مامۆستایانی خۆبەخش لە رابردووشدا چەندین گردبوونەوەیان ئەنجامداوە لە دژی ئەوەی ناكرێنە گرێبەست، یان جۆرێك لە جۆرەكانی دامەزراندن كە حكومەتی ناوەند بڕیاری لەسەرداوە ئەوان ناگرێتەوە.

گردبوونەوەكانی پێشوویان لە بەردەم دیوانی پارێزگا، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە و نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەران بووە، بەڵام تائێستا هیچ سوودێكی نەبووە و دانەمەزراون، وەك ئەوەی پەیامنێرمان وتی.

مامۆستا محەمەد، یەكێك لە ئامادەبووانی گردبوونەوەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تائێستا 14 بۆ 15 جار خۆپیشاندانی لەو جۆرەیان لەماوەی زیاتر لە ساڵ و نیوی رابردوودا.

ئەوەشی وت، ژمارەی مامۆستایانی خۆبەخش لەنێوان 700 بۆ هەزار مامۆستادایە كە خزمەتیان لەنێوان دوو ساڵ بۆ 10 ساڵ دەبێت، پێشتر نیمچە بەڵێنێكیان لەلایەن پەروەردەوە پێدراوە، بەڵام نەبووەتە كردار.

بابەتی پێشتر

كلچدار ئۆغڵو دەبێتە میراتگری ئابورییەكی داڕماو؟

بابەتی دواتر

رووداوێكی هاتوچۆ پێنج قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share