كەشناسیی هەرێم: لێزمەباران و بروسكە بەردەوام بێت

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی كاریگەریی ئەو شەپۆلەی ڕووی لە هەرێم كردووە بۆ ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت و ئەگەری لێزمەباران و هەورەبروسكە هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، کاریگەریی لێزمەباران و هەورەبروسکە بۆ پێنجشەممە لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكان كاریگەرییەكەی زیاتر دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەكان.

هەر بەپێی پێشبینییەكان لە هەولێر، ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران لە کات و شوێنی جیاوازدا. لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی بەلێزمە دەبارێت.

لە سلێمانی-یش ئاسمان نیمچەهەور و هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە کات و شوێنی جیاوازدا. هەندێک کات دەگۆرێت بۆ بارانی مامناوەند و لێزمەباران، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

سەبارەت بە هەڵەبجە، ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران و، لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ هەندێک کات دەگۆرێت بۆ لێزمەباران بەشێوەی پچر پچر، وەك ئەوەی لە پێشبینییەكانی كەشناسیدا هاتووە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، لە كەركوكیش ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا.

لە دهۆك-یش ئاسمان نیمچەهەور و هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران لە کاتەكانی دوای نیوەڕۆدا و، بارینی لێزمەباران لە ناوچە شاخاوییەکاندا بەشێوەیەكی پچر پچر.

هەروەها لەماوەی 12 كاتژمێر ڕابردووی چوارشەممەدا (9 بەیانی تاکو 9 ئێوارە) بارانی ناوچە جیاجیاكان بە ملم بەمجۆرە بووە:
ئامێدی 0.8
بامەرنی 10.8
بارزان 0.2
بازیان 5.4
حاج ئۆمەران 4
هەڵەبجە 5
کانی ماسی 0.4
خەبات 0.2
مەیدان 2.6
هەولێر دڵۆپ
پیرمام 14.4
سلێمانی 16.7
چەمچەماڵ 1
دهۆک دڵۆپ
زاخۆ دڵۆپ
شەمامک دڵۆپ
خانەقین 0.5

بابەتی پێشتر

پوتین بۆ خۆرئاوا: پشتیوانیی ئۆكرانیا بكەن وەڵامی جەرگبڕمان دەبێت

بابەتی دواتر

عێراق بە بەهای 5 ملیار دۆلار چەكی كڕیوە

بابەتی پەیوەندیدار

200 ملیار دینارەكە گەیشت

لەلایەن حكومەتی ناوەندییەوە 200 ملیار دینار خرایەسەر ئەژماری حكومەتی هەرێمی كوردستان. سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم…
Total
0
Share