هەسەدە 15 ژنی داعشی ڕادەستی سوپای ئەڵمانیا کردەوە

لە چوارچێوەی گەڕاندنەوەی ئەو ژن و منداڵانەی لەناو داعشدا بوون هێزەکانی سوریای دیموکرات 15 ژن و منداڵی ئەڵمانیان ڕادەستی سوپای ئەڵمانیا لەناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشدا کردووەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی دی دەبلیوی ئەڵمانی، 100 ژن و منداڵی ئەڵمانی لەناو کەمپی هۆلدان لە ڕۆژئاوای کوردستان و بڕیارە هەموویان ڕادەستی سوپای ئەڵمانیا بکرێنەوە.

ئەو ژنانە لە چەند ساڵ پێش ئێستا لەکاتی دەسەڵاتی داعش لەناوچەکەدا لە ڕێگەی تورکیاوە خۆیان گەیاندووەتە مێردە جیهادییەکانیان یان چون و لەناو دەسەڵاتی داعشدا هاوسەرگیریان کردووە.

دوای شکستی دەسەڵاتی داعش لە عێراق و کۆتا جار لە سوریا چەکدارانی داعش و ژن و منداڵەکانیان لەیەکدی جیاکرانەوە، ئێستا ژن و منداڵەکانی داعش لە کەمپی هۆلن لە ڕۆژئاوای کوردستان کە نزیکەی 72 هەزار کەسن لەو کەمپەدا.

بەشێک لە ولاتانی جیهان لەوانە سوید و ئەڵمانیا هەوڵدەدەن خۆیان ئەو ژن و منداڵانە بگێڕنەوە کە خاوەنی ناسنامەی ئەو وڵاتەن، بەرلەوەی خۆیان بە قاچاخی بگەڕێنەوە.

وڵاتانی ئەوروپا بە تایبەت سوید، ترسی هەیە کە ژنان و منداڵانی داعش بە قاچاخی لە کەمپی هۆل هەڵبێن و بەگەرێنەوە وڵاتەکە، کە ئەمە دیسانەوە مەترسییەکی گەورەیە بۆسەر ئەو وڵاتە.

وڵاتانی ئەوروپا دەیانەوێت خۆیان منداڵان و ژنانی داعش بگەڕێننەوە تا لە سەنتەرەکانی چاکسازیدا بتوانن ئەو کەسانە ئامادەبکەنەوە لە کۆمەڵگەدا بژین، چونکە ئێستا منداڵەکانی جێماوی دەسەڵاتی داعش هەموویان هەڵگری فکری توندڕەوین، بەتایبەت بەرامبەر ئەوروپا.

بابەتی پێشتر

لە چ بڕیارێکى 2020 بەهەڵەدا چویت؟

بابەتی دواتر

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری مانگی ڕابردووی فرۆشتنی نەوتی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆبڵی ڕوسی زیاتر دابه‌زی

ڕۆبڵى ڕوسى به‌رامبه‌ر بە دۆلار به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، به‌شێوه‌یه‌ك به‌ڕێژه‌ى 30٪ نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ست دا. ئاژانسی ڕۆیته‌رز…
Total
0
Share