ناتۆ هەشت ئەندامی ڕوسیای لە هاوپەیمانێتییەكەی دەركرد

ناتۆ هەشت ئەندامی ڕوسیای لە هاوپەیمانێتیەکەی دەرکرد، بەهۆی ئەوەی ئەو ئەندامانە وەکو ئەفسەری هەواڵگری بە نهێنی كاریانكردووە.

بەرپرسێكی هاوپەیمانیی ناتۆ ڕایگەیاندووە، “مۆڵەتی کارکردنمان لە هەشت ئەندامی شاندەکەی ڕوسیا لە هاوپەیمانێتی ناتۆ وەرگرتووەتەوە، بەهۆی ئەوەی وەکو ئەفسەری هەواڵگری ڕوسیا خۆیان نەناساندووە.”

ئاشكراشیكرد، لە کۆتایی مانگی 10وە ژمارەی ئەو پۆستانەی ڕوسیا هەیەتی لە ناتۆ لە 20 پۆستەوە بۆ 10 پۆست كەمدەكرێنەوە.

لەبەرامبەریشدا لیۆنید سلۆتسکی بەرپرسی کاروباری نێودەوڵەتی لە پەرلەمانی ڕوسیا هەڕەشەی ئەوەیكرد، مۆسکۆ تۆڵەی ئەو هەنگاوە دەکاتەوە، بێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک بدركێنێت.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا، ڕوسیا و ئێران گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە تاوتوێدەكەن

بابەتی دواتر

ئیمارات پێنج وێستگەی كارەبا بە وزەی خۆر لە عێراق بونیاددەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share