وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری مانگی ڕابردووی فرۆشتنی نەوتی بڵاوکردەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی کانونی یەکەم، کۆی داهاتی نەوتی مانگی تشرینی دووەمی بڵاوکردەوە کە لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەکراوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، “بڕی نەوتی خاوی عێراق (81) ملیۆن و (262)  هەزار و (367) بەرمیل بووە لە مانگی ڕابردوودا، داهاتەکەی سێ ملیار و 403 ملیۆن و 722 دۆلار بووە”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە بڕی نەوتی هەناردەکراو لە تشرینی دووەمی ئەمساڵدا لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق (78) ملیۆن و 190 هەزار و 444 بەرمیل بووە، بە داهاتی سێ ملیار و 282 ملیۆن و 349 هەزار دۆلار.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک لە ڕێگای بەندەری جیهانەوە دوو ملیۆن و 819 هەزار و 169 بەرمیل بووە، داهاتەکەی دەکاتە 114 ملیۆن و 588 هەزار و 470 دۆلارە، کۆی نەوتی هەناردەکراو بۆ ئەردەن 252 هەزار و 763 بەرمیل بووە، بەداهاتی شەش ملیۆن و 739 هەزار و 683 دۆلار.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت 41.886 دۆلار بووە، بڕی نەوتە هەناردەکراوەکان لە ڕێگەی 30 کۆمپانیای جیهانی جیاوازەوە هەناردەکراون.

بابەتی پێشتر

هەسەدە 15 ژنی داعشی ڕادەستی سوپای ئەڵمانیا کردەوە

بابەتی دواتر

ئیسرائیل ڤیدیۆی چۆنیەتی کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی ئێرانی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share