ڤیدیۆ.. کچێکی 9 ساڵ لەگەڵ خوشکە 4 ساڵانەکەی دەیانویست بە ئۆتۆمبیل بچن بۆسەر دەریا

پۆلیسی ویلایەتی یوتا لە ئەمریکا ئاشکرایکرد، کچێکی 9 ساڵان لەگەڵ خوشکە 4 ساڵانەکەی، کاتێک دایک و باوکیان لە خەودابوون چونەتە ناو ئۆتۆمبیلەکەوە و ویستویانە بچنە کالیفۆڕنیا بۆسەر دەریا.

ڕاگەیەندراوی پۆلیسی یوتا ئاماژە بەوەدەکات، “کاتێک ئەو دوو کچە منداڵە دورییەکی زۆر دەبڕن، واتە نزیکەی 16 کیلۆمەتر، لە ڕێگەدا لەگەڵ بارهەڵگرێک توشی ڕوداوی هاتوچۆ دەبن”.

بە وتەی پۆلیس، کاتێک پرسیاریان لێکراوە ویستویانە بۆکوێ بچن، وتوویانە دەچن بۆ کالیفۆڕنیا بۆسەر دەریا، لە کاتێکدا نزیکەی 10 کاتژمێر دووری نێوان ئەو دوو ویلایەتەیە.

پۆلیس ئاماژە بەوەدەکات، ئەوان ویستویانە ڕێگەیەکی 10 کاتژمێری ببڕن، بەڵام تەنها 16 کیلۆمەتریان بڕیووە و لە ڕێگەدا خۆیان کێشاوە بە بارهەڵگرێکدا، لەگەڵ ئەوەش هەردووکیان پشتوێنی سەلامەتیان بەستووە و ئازاریان پێنگەیەشتووە.

 

بابەتی پێشتر

ئایا بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا جەستەی مرۆڤ دەکاتە موگناتیس؟

بابەتی دواتر

پێشنیاری خەرجکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە عێراق دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share