زانایان بەڵگەی “یەکەم لەناوچوونی بەکۆمەڵ” ئاشکرا دەکەن

توێژەران بەڵگەیان دۆزیوەتەوە دەریدەخات یەکەم لەناوچوونی بەکۆمەڵی ئاژەڵان دەگەڕێتەوە بۆ چ سەردەمێک کە پێدەچێت بووبێتە هۆی کەمبوونەوەی جۆراوجۆری بایۆلۆجی هەموو بوونەوەرە گەورە و بچووکەکان .

بەپێی بەڵگەی توێژەران ئەم دیاردەیە نزیکەی 550 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر روویداوە، لە سەردەمێکدا کە پێی دەوترێت ئێدیاکاران، کە بوونەوەرە زیندووەکانی ئەو سەردەمە نەرم و بێ ئێسک بوون.

هەرچەندە زەریاکان پڕبوون لە هەندێک ئاژەڵی ناسراو وەک ئیسفەنج و جەلیفە، واتە هەندێک لە زیندەوەران لە ماوەیێکدا ژیاون و پەرەیان سەندووە کە بە 1.2 ملیار ساڵ لەدوای دروستبوونی زەوی مەزەندە دەکرێت، کە بە 4.5 ملیار ساڵ دەخەمڵێنرێت تا ئێستا لە زانستی زەویدا.

سکۆت ئیڤانس، زانای بواری شوێنەواری زانکۆی ڤێرجینیا تێک و هاوکارەکانی زانیارییان لەسەر بەردبووە دەگمەنەکانی جۆرە ئیسفەنجەکانی ئێدیاکاران لە سەرانسەری جیهان کۆکردەوە.

لەبەرئەوەی ئەندامە نەرمەکانی جەستە بەزۆری بە ئاسانی وەک بەشە رەقەکانی شینابنەوە، توێژەران بەزۆری گومانیان لەوە کردووە کە نەبوونی رێژەیی ئاژەڵە جەستە نەرمەکان لە کۆتاییەکانی سەردەمی ئیدیاکاران تەنها لە ئەنجامی نەبوونی توانا لە پاراستندایە.

بەڵام تیمەکەی زانکۆی ڤێرجینیا تێک بۆیان دەرکەوت کە لەم سەردەمەدا گۆڕانکاری لە ئاژەڵە بچووکەکاندا روویداوە و دواتر تووشی لەناوچوونێکی بەکۆمەڵ بوونەتەوە.

تیمەکە لە توێژینەوەکەیاندا نووسیویانە “جیاوازییەکی بەرچاومان لە شێوازی خۆراکدان، خووی ژیان، پۆلی ئیکۆلۆژی و زۆرترین قەبارەی جەستە لە نێوان زیندەوەرانی ئەڤالۆن و دەریای ناوەڕاستدا دۆزیەوە”.

توێژەران باس لەوەدەکەن، پێدەچێت لەسەدا 80ی جۆرەکانی ئەو زیندەوەرانە لە نێوان ئەم دوو قۆناغەی ئیدیاکاراندا نەمابن و لەناوچووبن.

ئیڤانس و هاوکارەکانی دەڵێن، “کەمبوونەوەی هەمەجۆریی لەنێوان ئەم کۆبوونەوانەدا ئاماژەیە بۆ ڕووداوێکی لەناوچوون، چونکە ڕێژەی لەدەستچووی جۆرەکان بەراورد دەکرێت بەو ڕێژەیەی کە بێبڕبڕەکانی دەریایی لە کاتی لەناوچوونی بەکۆمەڵدا تووشی بوون”.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێكی بەپەلە لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

بابەتی دواتر

مین بە ژنێكی تەمەن 55 ساڵ تەقییەوە و بەهۆیەوە قاچی چەپی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share