بۆ یەكەمجارە لە جیهاندا.. “چاپكردن”ی پارچەیەك گۆشت كە دەتوانرێت بخورێت

پارچەیەك گۆشتی پەراسوی بەیێ سەربڕین دروستكرد

پەیمانگای تەكنەلۆجی ئیسرائیل دروستكردنی پارچەیەك گۆشتی پەراسوو كە سەرچاوەكەی سەربڕینی ئاژەڵ نییە، بەڵكو دروستكردنیەتی لە كارگە بۆ یەكەمجار لە جیهاندا ڕادەگەیەنێت.

هەریەك لە ناوەندی (ئەلف) و پەیمانگای ئیسرائیل بۆ تەكنەلۆجیا ڕۆژی سێشەممە 9ی شوبات یەكەم پارچە گۆشتی دروستكراویان بەبێ سەربڕینی هیچ ئاژەڵێك ئاشكراكرد، وەك ئەوەی تۆڕی (فۆكس نیوز)ی ئەمریكی بڵاویكردەوە.

پارچە گۆشتەكە لەڕێی بەكارهێنانی تەكنۆجیای چاپی زیندووی سێ دووری (3D) و، پێكهاتەی گۆشتی مانگا دروستكراوە.

زانایان چاودێری خانەكانیان كردووە تا گەشە و كارلێكی كردووە و لە كۆتاییدا گەیشتووەتە پارچە گۆشتەكە.

تایبەتمەندی ئەم خواردنە ئەوەیە هاوشێوەی گۆشتی پەراسووی سەربڕدراوەكانە، لەڕووی شێوەی ماسولكە یان ڕێژەی چەوری لە هەر پارچە گۆشتێكدا.

ناوەندی (ئەلف) ڕایگەیاندووە كە دەتوانێت هەر جۆرە گۆشتێك لەم ڕێگایەوە بەرهەم بهێنێت، لەكاتێكدا كۆمپانیاكە دەیەوێت چوارچێوەی بەرهەمەكانی فراوان بكات، بۆ ئەوەی خواردنەكانی دیكەش بگرێتەوە.

شولامیت لیڤینبیرگ، دامەزرێنەری هاوبەشی ناوەندی (ئەلف) وتی، بە بەجێگەیاندنی ئەم دەستكەوتە، توانیومانە بەربەستەكان تێپەڕێنن لەپێناو پێشكەشكردنی ئاستی نوێی هەمەجۆر لەوەی پەیوەندی بەو گۆشتانەوە هەیە كە دەتوانین بەرهەمیان بهێنین.

وتیشی، “كاتێك سەیری ئایندەی چاپكردنی زیندووی سێ دووری دەكەین، هەلی بێ سنوور دەبینین”.

بەپێی ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی، تائێستا نرخی پارچە گۆشتەكە ئاشكرانەكراوە، بەڵام پێشبینی دەكرێت چەند ساڵێك بخایەنێت، تا ئەوەی بتوانرێت لە بازاڕەكاندا بفرۆشرێت.

ئەو بەكاربەرانەی دەیانەوێت كۆتایی بە سەربڕینی گیانداران لەپێناو بەدەستگەیشتنی خۆراك بهێنرێت، لە چەند ساڵی كەمی ڕابردوودا پەنایان بردەبەر جێگرەوە وەك گۆشتی ڕووەكی، بەڵام ئەم دروستكراوە نوێیە دەروازەیەكی نوێیان بۆ دەكاتەوە.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

تویتەر: ترەمپ بشبێتەوە بە سەرۆك ناهێڵین بێتەوە تویتەر

بابەتی دواتر

سوانزی سیتی 1-3 مانچستەر سیتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share