مین بە ژنێكی تەمەن 55 ساڵ تەقییەوە و بەهۆیەوە قاچی چەپی لەدەستدا

دەزگای گشتیی كاروباری مین رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی زینووە گردی (ساركە) لە حاجی ئۆمەران، مین بە ژنێكی 55 ساڵ تەقییەوە و بەهۆیەوە قاچی چەپی لەدەستداوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای گشتیی كاروباری مین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رۆژی چوارشەممە رێككەوتی 10ی 5ی 2023 هاوڵاتییەكی تەمەن 55 ساڵ لەپشت گوندی زینووە گردی (ساركە)لە نزیك سنووری سەربە ناحیەی حاجی ئۆمەران بەر مین كەوت قاچی چەپی لەدەستداوە و لە نەخۆشخانەی چۆمان چارەسەری سەرەتایی بۆ دەكرێت دواتر بەرەو یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر گواسترایەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەمساڵ لەسەر ئاستی دەزگای گشتیی كاروباری مین ئەمە سێیەم رووداوی مینەكە تۆماركراوە.

بابەتی پێشتر

زانایان بەڵگەی "یەکەم لەناوچوونی بەکۆمەڵ" ئاشکرا دەکەن

بابەتی دواتر

دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی‌ دزراودا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share