دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق هەڵگرتنی پاوەر بانکی لەلایەن گەشتیارانەوە قەدەغەکرد.
لە راگەیەندراوێکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقدا هاتووە، “هەڵگرتنی پاوەر بانک لە جانتای گەورەی گەشتیاران و جانتای دەستی گەشتیاران قەدەغەیە”.
ئاشکراشیکردووە، “بڕیارەکە لەپێناو سەلامەتی گەشتیاران بڕیارەکە دراوە”.
بەپێی بڕیارەکەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق لەکاتی هەڵگرتنی پاوەربانک لەلایەن گەشتیارانەوە لەلایەن کارمەندانی فڕۆکەخانەکەوە لەکاتی پشکنینی جانتادا دەستی بەسەدادەگیرێت.