وتەبێژی سودانی بۆ ئێستا:
12 فڕۆكەی جەنگییمان لە پاكستان كڕیوە

لیوا – یەحیا رەسول، وتەبێژی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، ناوەڕۆكی گرێبەستێكی حكومەت لەگەڵ پاكستان بە مەبەستی هاوردەكردنی فڕۆكەی سەربازی و تەكنەلۆژیای جەنگی بۆ “ئێستا” ئاشكرادەكات.

لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، لیوا یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، “گرێبەستمان لەگەڵ حكومەتی پاكستاندا كردووە بۆ كڕینی 12 فڕۆكەی سەربازی لەو وڵاتە”.

روونیكردەوە، فڕۆكەكان لە جۆری “سوپەر موشەك”ـن كە تایبەتن بە مەشقكردنی فڕۆكەوانی جەنگی و خوێندكارانی كۆلێژی هێزی ئاسمانی، تا ئامادەببن بۆ بەكارهێنانی فڕۆكەی شەڕكەری جەنگی.

لیوا یەحیا رەسول جەختیكردەوە، “پاكستان وڵاتێكە لە رووی ئەتۆمی و پیشەسازیی جەنگییەوە پێشكەوتووە و ئەو فڕۆكانەی هاوردەیان دەكەین، لە جۆرێكی نایابن و كەڵك لە توانا و تەكنەلۆژیای جەنگیی ئەو وڵاتە وەردەگرین”.

وتیشی، “چوار لەو فڕۆكانەمان بەدەستگەیشتوون و چاوەڕوانی گەیشتنی هەشت فڕۆكەكەی دیكەین، كە بە دوو كۆمەڵە دەگەن و هەر جارێك چوار فڕۆكەی جۆری سوپەر موشەك وەردەگرین”.

بابەتی پێشتر

فڕۆکەوانیی عێراق: هەڵگرتنی پاوەربانک لەلایەن گەشتیارانەوە قەدەغەیە

بابەتی دواتر

پۆلیسی زاخۆ تۆمەتبارێکی مەترسیداری دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share