شانه‌یه‌كى “تیرۆریستى” له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیركرا

له‌ کەرکوک دەستگیرکردنى شانەیەکى “تیرۆریست” ڕاگەیه‌ندرا، کە پلانى هێرشکردنە ‏سەر بەندیخانەیەكیان هەبووە لە پارێزگاکه‌.‏

وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ده‌زگای هه‌واڵگریی ‏و هێزه ‌ئه‌منییه‌كان چوار تیرۆریستیان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ پلانیانداناوە بۆ هەڵکوتانە سەر ‏بیناى بەندیخانەی “تەسفیرات” لە کەرکوك.‏

هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، تاوانباره‌كان دانیانناوە بەوەی چاودێریى شوێنەکەیان کردووە ‏و زانیاریی ته‌واویان كۆكردبووه‌وه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌و بەندیخانەیە.‏

به‌رگریی عێراق ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ناوى ئەو ‏هاوڵاتییانەى داوە بە داعش، كە هاوکاریى هێزە ئەمنییەکانیان كردووە، یەکێکى دیکەیان ‏بەڵگەنامەى ساختەى داوەتە داعش بۆ ئەوەى چەکدارەکانى بتوانن هاتوچۆ بکەن و خۆیان ‏لە هێزە ئەمنییەکان بشارنەوە.‏

بابەتی پێشتر

ده‌وامى پاسپۆرتى سلێمانى دەكرێتەوە بە به‌یانیان ‏

بابەتی دواتر

سه‌رۆك كۆمار واده‌ى یەكەم دانیشتنى خولی نوێی پەرلەمانی دیاریكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌ ڕۆژئاوا بەرامبەر ڕێكارەكانی “پارتی” لە فیشخاپوور، كاردانەوەی نواند

ئیدارەی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ سبەینێ چوارشەممەوە ده‌روازه‌ی سنووریی سێمالكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان داده‌خات، بڕیارەكە كاردانەوەیە بەرامبەر…
Total
10
Share