پێنج مووشەک ئاراستەی بنکەی عەین ئەسەد کران

شەوی ڕابردوو پێنج مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کران لە پارێزگای ئەنبار، کە هێزەکانی هاوپەیمانانی تێدا جێگیرکراون.

سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە، پێنج مووشەک لە دەوروبەری بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کەوتوونەتەخوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی بە بنکەکە نەگەیاندووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ناوچەی ڕۆژئاوای بنکە سەربازییەکەوە ئەو کەرەستانە دۆزراونەتەوە کە مووشەکەکانیان لێوە ئاراستەکراوە..

بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد بەبەردەوامی ڕووبەڕووی هێرشی مووشەکی دەبێتەوە، بنکە سەربازییەکە لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە بەڕێوەدەبرێت و هێزەکانی هاوپەیمانانی تێدا جێگیرکراون.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان هەڕەشەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات بە کردار؟

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی دڵنیایی دەدات: ئاوڵەی مەیمون مەترسیی گۆڕانی بۆ پەتا نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share