هۆكاری دواكەوتنی گەڕانەوەی عومرەكاران ئاشكراكرا

دەستەی باڵای حەج و عەمرەی عێراق بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی خراپی كەشوهەوا و خۆڵبارینەوە گەڕانەی عومرەكارانی عێراق لە عەرەبستانی سعودیەوە دواكەوتووە.

بەپێی بەیاننامەیەكی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق تێیدا هاتووە، بەهۆی خراپی كەشوهەوا و خۆڵبارینەوە گەشتەكانی عەرەبستانی سعودیە بۆ عێراق دواخراوە.

ئاماژە بەوە كراوە، لەگەڵ دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی سعودیە گفتوگۆكراوە بڕیاردراوە عومرەكارانی عێراق لە عەرەبستانی سعودیەوە بگەڕێندرێنەوە بۆ بەغداد و پارێزگاكانی دیكەی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: ڕێككەوتنێكی گشتی هەیە بۆ تێپەڕاندنی بودجە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا

پەرلەمانتارێكی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنێكی گشتیی لەنێوان فراكسیۆنەكاندا هەیە لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا. حەسەن خڵاتی، ئەندامی…
Total
0
Share