هاوڵاتییان لەبارەی قەرزێكەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دەڵێت، “هاوڵاتییان ئاگاداردەکەین لێخۆشبوونی 15%ـی قەرزی ئاو تا 10/6/2023 درێژکرایەوە”.

دوای بڕیارەكەی دوێنێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم بە درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونی رێژەیی لە قەرزی ئاو، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڕیارەكەی خستە بواری جێبەجێكردنەوە و بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتییەكە كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردووەتەوە، لێخۆشبوونی رێژەی 15%ـی قەرزی ئاو كە لەسەر هاوڵاتییان كەڵەكەبووە، تا رۆژی 10ـی مانگی حوزەیرانی داهاتوو درێژكراوەتەوە.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی چەند جارێك دوایین وادەی بۆ پاكتاوكردنی قەرزەكانی سەر هاوڵاتییان دیاریكردبوو، داوایكردبوو هاوڵاتییان لە ماوەی دیاریكراودا قەرزەكانیان پاكتاوبكەن بۆ ئەوەی لە لێخۆشبوونی 15%ـی قەرزەكان سوودمەندببن.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە هەولێر دوو برینداری لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری مەسیحییەكان: هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بەم شێوەیە دەخەینە ئەستۆی بارزانی و مالیكی

پەرلەمانتارە مەسیحییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و دابەشكردنی كورسییەكانیان بەبێ رەزامەندیی خۆیان…
Total
0
Share