زانکۆی سلێمانی بەهۆی کەشوهەواوە تاقیکردنەوەکانی شەممە و یەکشەممەی دواخست

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی کەشوهەوا و بەستنی ڕێگاوبانەکان بڕیاریانداوە تاقیکردنەوەکانی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی خوێندکارانی زانکۆ دوابخرێن بۆ ڕۆژی دووشەممە و ڕۆژانی دواتر.

لە ڕاگەیەندراوەکەی زانکۆی سلێمانیدا هاتووە، لە ڕۆژی دووشەممە و ڕۆژانی دواتردا بەپێی خشتەی کۆلێژەکان تاقیکردنەوەکان بەردەوامدەبن، لەگەڵ ئەوەشدا دەوامی زانکۆ لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەستپێدەکاتەوە.

بڕیارەکانی ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی:

  1. دواخستنی تاقیکردنەوەکانی ڕۆژانی شەممە و یەک شەممە لە سەرجەم کۆلێجەکان بۆ ڕۆژی دووشەممە و ڕۆژانی دواتر بەپێی ئەو خشتەیەی کە کۆلێژەکان خوێندکارانی خۆیانیان لێئاگاداردەکەنەوە.
  2. لە ڕۆژی شەممەوە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ بە ڕووی خوێندکارانی دەرەوەی شاردا دەکرێنەوە.
  3. ئەو وانانەی کە بەھۆی سەختیی کەشوھەواوە نەخوێندراون بەشێوەی ئەلکترۆنی لەناو کلاس ڕوومەکان بخوێندرێن.
  4. ھەموو لایەک ئاگاداربن کە ڕۆژی یەکشەممە دەوامی زانکۆی سلێمانی ئاسایی دەبێت.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كانى سبه‌ینێ گۆرانییه‌ك به‌ناوى زمانى دایك بڵاوده‌كاته‌وه‌

خانمه‌ هونه‌رمه‌ندى كورد كانى سبه‌ینێ به‌بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانیى زمانى دایك-ه‌وه‌ گۆرانییه‌ك به‌ناوى “زمانی دایک” بڵاوده‌كاته‌وه‌. كانى له‌ په‌یامێكى…
Total
0
Share