ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە ‘كەسوكاری شەهیدان تاجی سەرمانن’

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕوونكردنەوەیەكدا لەبارەی دابەشكردنی چەند جۆرێك كەلوپەل بەسەر كەسوكاری شەهیدانی شەڕی داعشدا نیگەرانیی دەربڕی و دەڵێت، “شەهیدان و کەسوکاری بەڕێزیان شایستەی زۆر لەوە زیاترن و تاجی سەرمانن”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكردووە، “بەڕێزان کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان نیگەرانین لەو ڕوداوە نەخوازراوەی کە ئەمڕۆ 11ی تشرینی دووەم لە بەردەم نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە شاری هەولێر ڕویدا”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “لەگەڵ ڕێز و پێزانینمان بۆ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و مرۆییەکان کە هەمیشە هاوکار و یارمەتیدەری باشی وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگەن، دیارە، ئەمڕۆش ڕێکخراوێکی خێرخوازی جیهانی، لە پڕۆژەیەکدا بڕیاریدا کۆمەڵێک کەلوپەل وەک هاوکاری پێشکەش بە کەسوکار و وارسی شەهیدانی شەڕی دژ بە داعش بكات، تیایدا جۆر و قەبارەی کەرەستەکان گلەیی و نیگەرانیی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی لێکەوتەوە”.

وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە، نیگەرانی ئەو ڕوداوەین، شەهیدان و کەسوکاری بەڕێزیان شایستەی زۆر لەوە زیاترن و تاجی سەرمانن، بە ئەرکی خۆمانی دەزانین، بەهەموو جۆرێک و بەباشترین شێوە خزمەتی وارسی شەهیدان بکەین”.

پاش ئەوەی ئەمڕۆ ڕێكخراوێك لە هەولێر وەك هاوكاری چەند كەلوپەلێكی بەسەر كەسوكاری شەهیدانی داعشدا دابەشكرد، كەسوكاری شەهیدان دابەشكردنی “دایبی و نەعل و چەند كەلوپەلێكی تر”یان بە سوكایەتی ناوبرد و هەستان بە سوتاندنی هاوكارییەكان، ئەوەش كاردانەوەی بەدوادا هات.

بابەتی پێشتر

بەلەمێکی توركی خۆی بە کەشتییەکی نەوت ھەڵگریی یۆنانی-یدا كێشا

بابەتی دواتر

دەزگای لوتكە کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانی میسر دەگەڕێنێتەوە هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: باران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەری نمە باران هەیە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم…
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەكر: تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵدان بۆ دەرهێنانی قوربانییانی ڕووداوەكە

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە هەوڵدان بۆ دەرهێنانی قوربانییانی ڕووداوەكە و دەشڵێت، هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە كە…
Total
0
Share