بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا لەبەغدادە و سەردانی هەرێمیش دەكات

ئاڵای یەكێتیی ئەوروپا و هەرێمی كوردستان

ئەمڕۆ بەرپرسی كاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئەمنیی یەكێتیی ئەوروپا گەیشتە عێراق، بڕیارە سبەینێش بگاتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

جۆسێپ بۆریێل، نوێنەری باڵای یەكێتیی ئەوروپا بۆ كاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئەمنی، كە هاوكات جێگری سەرۆكی كۆمسیاری ئەوروپایە، ئەمڕۆ بە سەردانێك گەیشتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمار و مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق كۆببێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی یەكێتیی ئەوروپا، لە بەشێكی دیكەی سەردانەكەیدا بۆریێل لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق كۆببێتەوە.

ڕۆژی دواتر بەرپرسە باڵاكەی ئەوروپا كۆبوونەوەیەك لەگەڵ ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی ئەنجامدەدات، هەروەك مۆزەخانەی عێراق بەسەردەكاتەوە.

هەمان ڕۆژ جۆسێپ بۆریێل دەگاتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیران كۆببێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، یەكێتیی ئەوروپا پشتیوانیی سەقامگیری و سەروەریی عێراق دەكات بەر لە هەڵبژاردنی پێشوەختە، كە بڕیارە لە تشرینی یەكەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت و یەكێتیی ئەوروپا چاودێری دەكات.

بابەتی پێشتر

بەرازیل یان ئەرجەنتین، سێ خاڵی کلاسیکۆی زەوی بۆ کامیان دەبێت؟

بابەتی دواتر

لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمان: دۆخی کشتوکاڵی هەرێم زۆر مەترسیدارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share