ویلایەتەكانی ئەڵمانیا بۆ وەرگرتنی كۆچبەری زیاتر داواكارییەكیان هەیە

بەر لە كۆبوونەوەی سبەی، سەرۆك وەزیرانی ویلایەتەكانی ئەڵمانیا دەیانەوێت فشار لە حكومەتی فیدراڵی بكەن بۆ بەدەستهێنانی پارە لەپێناو میوانداریكردنی كۆچبەران.

سەرۆك وەزیرانی ویلایەتەكان دەیانەوێت فشارەكانیان زیادبكەن بەهۆی ترسیان لەبارەی تێچووی لەخۆگرتنی كۆچبەران بەر لەو كۆبوونەوەیەی بڕیارە سبەی چوارشەممە ئەنجامیبدەن.

شار و هەرێمەكانی ئەڵمانیا پێویستیان بە پارەیە بۆ دابینكردنی خۆراك و چاودێریی بۆ كۆچبەران، پێیانوایە لە هێڵی پێشەوەی میوانداریكردنی تازە كۆچبەراندان.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیكەی 100 هەزار كەس داوای مافی مانەوەیان لە ئەڵمانیا پێشكەشكردووە. تەنها لە مانگی نیسانی رابردوودا 19 هەزار و 629 كەس داوای مافی مانەوەیان پێشكەشكردووە.

ژمارەكە لە ساڵی 2022دا بریتی بووە لە 217 هەزار و 774 داوای مانەوە.

حكومەتی فیدراڵیی ئەڵمانیا بەڵێنیدا 2.75 ملیار یۆرۆ (3 ملیار دۆلار) لەمساڵدا بۆ ویلایەت، شار و شارەوانییەكان تەرخانبكات.

وڵاتەكە بووەتە شوێنگەی سەرەكیی كۆچبەرانی ئۆكرانیی هەڵهاتوو لە شەڕ، جگە لە كۆچبەرانی وڵاتانی سوریا، ئەفغانستان و عێراق.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم بڕی بارانی 12 كاتژمێری رابردوو ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

ئامانج رەحیم: دوو مانگە نەوت نەفرۆشراوە و داهات سفرە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبووەوە و یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە سەروو 111 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت. بەیانی…
Total
0
Share