تاڵیبان گەشتی ئاسمانیی لە ژنان قەدەغەكرد

بزوتنەوەی تاڵیبان گەشتی ئاسمانیی لە ژنان قەدەغەكرد و ئەمڕۆ نەیانهێشتووە دەیان ژن سواری فڕۆكە ببن و بە تەنها گەشتبكەن.

دوو بەرپرس لە كۆمپانیای فڕۆكەوانیی ئەفغانستان بە میدیای جیهانییان ڕاگەیاندووە، كاربەدەستانی بزوتنەوەی تاڵیبان گەشتی ئاسمانیی ژنان بە تەنهایان قەدەغەكردووە.

بەپێی وتەی ئەوان، ئەمڕۆ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی كابول گەشتەكانی دەیان ژن هەڵوەشێندراونەتەوە و نەیانهێشتووە ئەو ژنانە كە بەشێكیان بۆ دەرەوەی وڵاتەكە گەشتیاندەكرد و گەشتی بەشەكەی تریان ناوخۆیی بووە، سواری فڕۆكەكان ببن.

ئاشكرایانكردووە، هۆكاری ڕێگریكردن لە گەشتكردنی ژنان ئەوە بووە كە پیاویان لەگەڵدا نەبووە و پێیانوتراوە ناتوانن بەبێ سەرپەرشتیارێكی پیاو گەشتبكەن.

دوو بەرپرسەكە نەیانویستووە ناوەكانیان ئاشكرابكرێن و ڕایانگەیاندووە، هەندێك لەو ژنانە خاوەنی دوو ڕەگەزنامە بوون و بۆ توركیا و دوبەی گەشتیاندەكرد و هەیانبووە لە گەڕانەوەدا بووە بۆ كەنەدا، بەڵام ڕێگرییان لێكراوە. دواتر ڕێگە بە چەند ژنێك دراوە گەشتی ناوخۆیی بكەن بەرەو ویلایەتی هەرات لە خۆرئاوای ئەفغانستان.

بابەتی پێشتر

نووسەری هاری پۆتەر بۆ پوتین: تۆ خەڵکی بێتاوان دەکوژیت

بابەتی دواتر

"خۆشەویستی دەیباتەوە".. ژمارەی هاوسەرگیری و منداڵبوونی ئۆکرانییەکان 30 هەزاری تێپەڕاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 107 دۆلار…
Total
0
Share