كونسوڵی گشتیی بەریتانیا: هیوادارم حكومەت كار بۆ هەموو هەرێم بكات

كونسوڵی بەریتانیا لە هەرێم خۆشحاڵی بە كۆبوونەوەی سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەردەبڕێت و هیوادەخوازێت ببێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی حكومەت بەشێوەیەكی كاریگەر كار بۆ هەموو هەرێم بكات.

رۆزی كەیڤ، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند، خۆشحاڵم كە بینیم ئەمڕۆ سەرۆك وەزیران و جێگری سەرۆك وەزیران كۆبوونەوە.

كەیڤ كۆبوونەوەكە بە “هەنگاوێكی سەرەتایی گرنگ” بۆ پێشكەوتن لە پرسە سەرەكییەكان لەڕێگەی گفتوگۆی بنیاتنەرەوە ناودەبات و دەشڵێت، “حكومەتێكی یەكگرتووی هەرێمی كوردستان لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستانی عێراقدایە”.

هیوای ئەوەشدەخوازێت، سەرەتای پرۆسەیەكی رێككەوتنی ئاشتەوایی و هاوكاری بێت كە رێگە بە حكومەت بدات بەشێوەیەكی كاریگەر كاربكات و كار بۆ هەموو هەرێم بكات.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکومەتی هەرێم کرا و هەردوولا کۆک بوون لە سەر چارەسەريی گشت کێشەکان بە رێگەی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان گشت کوتلە وزارییەکانی ناو کابینە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، تيشك خرایە سەر دوا دۆخی سیاسیی هەرێم و ناوچەکە و جەخت لە سەر پاراستنی تەبایی و یەکڕیزیی ناوخۆیی کرایەوە، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانی و مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

 

بابەتی پێشتر

وێنە.. بڕێکی زۆر چەرەسی خراپبوو و ماوەبەسەرچوو دەستیبەسەردا گیرا

بابەتی دواتر

ئەمریكا كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بە "جوڵەیەكی نایاب" ناودەبات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كاركردن لە یەكتربڕی باخی بەختیاری بەردەوامە و شەقامی لاوەكی بە ئاراستەی ناو شاری سلێمانی…
Total
0
Share