ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كاركردن لە یەكتربڕی باخی بەختیاری بەردەوامە و شەقامی لاوەكی بە ئاراستەی ناو شاری سلێمانی قیرتاوكرا و لە هەردوو رێرەوی هاتن و رۆیشتن دەتوانرێت شەقامی لاوەكی بەكاربهێندرێن.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە بەردەوامیی كاركردن لەپرۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاریی ئەمرۆ سێشەممە، شەقامی لاوەكی بە ئاراستەی ناوشاری سلێمانی قیرتاوكرا، كە لەئێستادا، شۆفێران دەتوانن شەقامی لاوەكی هاتن و رۆیشتن بەكاربهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: بڕیاری بەڕێوەبەرێکی وەزارەتی دارایی هۆکاری كەمی دەرمانە لە سلێمانی

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی، كێشەی كەمی دەرمان لە پارێزگاكە دەخاتە ئەستۆی بەڕێوەبەرێكی وەزارەتی داراییە، كە بڕیاریداوە تەنها 5%ی شایستەی…
Total
0
Share