نهێنییەكی پشت هاوسەرگیریی سەركەوتوو ئاشكرادەكرێت

توێژینەوەیەكی نوێ گەیشتە ئەو ئەنجامەی ئەو هاوسەرانەی پارە و سامانیان هاوبەشە پەیوەندییەكی باشتریان هەیە و خۆشگوزەرانییان بۆ ماوەیەكی درێژ بەردەوام دەبێت.

بەپێی توێژینەوەكە ئەو هاوسەرانەی ئەژمارێكی بانكیی هاوبەشیان هەیە، یان پارە و سامانیان لەناو ماڵدا یەكە هەر تەنها خاوەن پەیوەندییەكی باشتر نین، بەڵكو كەمتر لەسەر پارە و داهات شەڕ دەكەن و هەست بە گونجاوی دەكەن لەبارەی چۆنیەتیی مامەڵەكردن لەگەڵ كاروبارە داراییەكانی خێزاندا.

توێژەران لێكۆڵینەوەیان لەسەر 230 دوانەی نیشانەكراو یان تازە هاوسەر كرد و، بۆ ماوەی دوو ساڵی هاوژینییان چاودێرییان كردن.

بەپێی رۆژنامەی (دەیلی مەیل)، سەرجەمیان كارەكەیان بە كردنەوەی ئەژمارێكی بانكی دەستپێكرد، هەندێك لە هاوسەرەكان پێیان وترا كە هەر یەكێكیان ئەژماری خۆی بهێڵێتەوە، دواش لەوانی دیكە كرا ئەژمارێكی هاوبەش لەجیاتی ئەوەی پێشوویان بكەنەوە.

هەروەك رێگە بە كۆمەڵەی سێیەم درا خۆیان بڕیار لەبارەی یەكێك لەو دوو رێگایە بدەن.

شیكردنەوەی داتاكان ئاشكرایكرد، ئەو هاوسەرانەی ئەژماری بانكیی هاوبەشیان كردووەتەوە لە پاش دوو ساڵ باسیان لە پەیوەندییەكی باشتر و باڵا تر كردووە، بەراورد بەوانەی ئەژماری جیایان هەبووە.

زانایان دەڵێن، تێكەڵكردنی پارە واتا هاوسەران زیاتر گونجاون لە ئامانجە داراییەكانیاندا، زیاتر روونن لەگەڵ یەكتریدا، هەروەك ئەوە دەبێتە “تێگەیشتنكی هاوبەش بۆ هاوسەرگیری”.

جینی ئۆلسۆن، ئامادەكاری یەكەمی توێژینەوەكە لە زانكۆی ئیندیانا دەڵێت، ئەو كەسانەی ئەژمارەكانیان یەكخستووە باسیان لە ئاستێكی باشتری پەیوەندیی كۆمەڵایەتی كردووە، بەراورد بەوانەی ئەژماری جیایان هەبووە یان تەنانەت ئەوانەی بەشێك لە سەرچاوە داراییەكانیان یەكخستووە.

بابەتی پێشتر

باندێك دەستگیركران و هۆكارەكەی ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

کەشتییەکی ئاسمانیی چینیی گوماناوی دوای نزیکەی 300 رۆژ گەڕایەوە سەر زەوی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share