بە بڕیارێک توک توک دەکرێتە ئەمبوڵانس

وەزارەتی تەندروستیی سودان بڕیاریدا ژمارەیەک توک توک وەک ئەمبۆڵانس بۆ گەیاندنی نەخۆش بە نەخۆشخانەکان تەرخانبکات.

وەزارەتی تەندروستی سودان بڵاویکردەوە، “بە مەبەستی کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی ژنان و منداڵان لە کاتی منداڵبووندا بڕیاردراوە ژمارەیەک توک توک وەک ئەمبۆڵانس بخرێنە کار”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پرۆژەکە بە هەماهەنگی لەنێوان ئیدارەی گشتیی چاودێری تەندروستی و رێکخراوی کافا و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامدەدرێت”.

بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە و وەک بابەتێکی گاڵتەجاڕی ناوی هێنرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشێک لە مووشەکە چینییەکە دەکەوێتەخوارەوە و ئەگەری هەیە لە ناوچەی نیشتەجێبوونیش بێت

لەگەڵ سەرقاڵبوونی جیهان بە قەیرانەکانی ژینگە، جەنگ، برسێتی و بڵاوبوونەوەی پەتاکان، میدیاکانی چین لە کۆنترۆڵ دەرچوونی مووشەکێکیان ڕاگەیاند،…
زیاتر ببینە

تویتەر: لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا 537 ملیۆن دۆلار زیانمان بەركەوتووە

كۆمپانیای تویتەر ڕایگەیاند، لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا بەهۆی یەكلاییكردنەوەی ئەو سكاڵایانەی كە لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە لەدژی تۆماركراون، 537 ملیۆن…
Total
0
Share