ئەو کەسەی ئۆتۆمبێلێکی بە دایک و منداڵێکییەوە دزیبوو دەستگیرکرا

دەسەڵاتدارانی سعودیە دەستگیرکردنی هاوڵاتییەکیان راگەیاند کە تۆمەتباربوو بە دزینی ئۆتۆمبێلێک بە دایکێک و منداڵەکەیەوە.

پۆلیسی شاری مەککە بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەک لە پارێزگای خەڵیس ئۆتۆمبێلێکی دزیوە کە دایکێک و منداڵێکی تێدابووە، لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەدا دایک و منداڵەکە خۆیان لە ئۆتۆمبێلەکە خستووەتە خوارەوە و بە سووکی برینداربوون.

رووداوەکە لە کاتێکدابووە، خێزانێکی سێ کەسی بە نیازی گەشتکردن بوون بە ئۆتۆمبێلەکەیان بەڵام لە رێگادا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە یەکێک بووە لە ئەندامانی خێزانەکە دابەزیوە پێداویستییەکانیان بکڕێت و ئۆتۆمبێلەکەی نەکوژاندووەتەوە، تۆمەتبارەکەش ئەمەی بە هەل زانیوە و دزیویەتی.

لەدوای رووداوەکە پۆلیس توانی تۆمەتبارەکە دەستگیربکات و رادەستی دادگای بکات.

بابەتی پێشتر

دوای 45 رۆژ لە گیانلەدەستدانی لە هەندەران<br>تەرمی گەنجێك گەڕێندرایەوە بۆ كوردستان

بابەتی دواتر

فازڵ حاجی شوێنی مرۆڤەکان لە ناو ئۆتۆمبێلدا دیاریدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوریا هەڕەشەی وەڵامدانەوەی “هەڵسوكەوتە دوژمنكارییەكانی توركیا” دەكات

بەرپرسێكی حكومەتی دیمەشق ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ئەو مافەی دەستوور و یاسای سوریا فەراهەمیكردووە بەكاردەهێنێت بۆ وەڵامدانەوەی “هەڵسوكەوتە دوژمنكارییەكانی توركیا”…
Total
0
Share